فیستیڤاڵی تاجی زێڕین بۆ(۱٥٠) خوشكی باڵاپۆش سازکرا

04/07/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لقی رانیە سێهەمین فیستڤاڵی بۆ(۱٥٠) کچی باڵاپۆشی سنووری قەزای رانیە سازکرد .

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (۳_۷_۲٠۱۹) لقی رانیەی گەشەپێدانی قوتابیان بەئامادەبوونی بانگخواز (حاجی کاروان) و میوانەبەرێزەکان (سێهەمین فیستڤاڵی تاجی زێڕین) بۆ (۱٥٠) کچی باڵابۆشی قەزای رانیە سازکرد ولەفیستیڤالە بابەتێکی ئیمانی لەلایەن بانگخواز  حاجی کاروان پێشکەش کرا.

هه‌روه‌ها چەندین برگەی هونەری وسرود پێشەکەش کرا لەلاین هونەرمەند (دڵشاد بەکر) و دواتر تاجی باڵاپۆشی ودیاری پێشکەش بە بەشداربووانی فیستڤاڵەکە کرا.