لە مەترسیەك ئاگادار دەكرێنەوە، هۆشداری دەدرێتە شۆفێران

04/07/2019 - 11:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سپرایەك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بوەو تەقیوە كە بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لئۆتۆمبێلێك سپرایەكی لەناو بووە، بەهۆی بەرزی پلەی گەرما سپراكە تەقیوەو بەو هۆیەوە زیانی ماددی بەر شۆتۆمبێلەكە كەوتووە.


هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریش دەداتە شۆفێران كە هەرگیز لە وەرزی گەرمادا سپرا لە ناو ئۆتۆمبێل جێنەهێڵن، چونكە سپرا لەكاتی تەقیندا هێندە بەهێزە دەتوانێت سەرجەم جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت بشكێنێت.

ئەلبوومی وێنەکان