حكومەتی هەرێم 30 ملیار دۆلار قەرزارە

شكۆ 06/07/2019 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، عیراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە یەدەگی پارەكەی بۆ 72 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت بگاتە 86 ملیار دۆلاریش، بەڵام هەرێمی كوردستان 30 ملیار دۆلار قەرزارە.

دەقی نوسینەكەی:

بە گوێرەی لێدوانێكی فەرمیی بانكی ناوەندی عێراقی یەدەگی بیانی عێراق بۆ بری ۷۲ ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە و چاوەروان دەكرێ
بە سود بینین بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت بگاتە ۸٦ ملیار.”هەمو دەزانین كە داهاتی سەرەكی عێراق نەوتە،لەگەڵ مەسرەفی شەری داعش و ئاوارە و ئەزمەی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت توانرا دۆخی ئابوری عیراق بەتایبەتی لە سیاسەتی نەقدیدا بەرجەستە بكرێ .

عێراق لە ئێستادا لەسەروی سێ ملێۆن و نیو بەرمیلی رۆژانە دەفرۆشێ، جگە لە ئیدارەدانی دەوڵەت لێشی یەدەگ دەكا ،هەڵبەتە ئەوە بەمانای ئەوە نیە كە نەوتی عێراق گەندەڵی و دزی تێدا نەبێت بەڵام سەرباری گەندەڵیەكان بری پارە و داهاتە دیارەكە چۆنە و چەندە؟!

بڕواننە دۆخی حكومەتی هەرێم ،نەوتی هەرێم دەفرۆشێ سەروەختێك بەشێكی نەوتی كەركوكیشی دەفرۆشت ، بپرسن لەبری یەدەگ و پاشەكەوت چەند قەرزدارە؟!

لە دڵەوە تەمەننام دەكرد حكومەتی هەرێم ؛ لە بری ئەو ۳٠ ملیار دۆلارە(كە دەلێن قەرزارین!؟)پاشەكەوتی هەبوایە، یا هەر نا سندوقی خانەنشینیەكەی وەك ئێستا خاڵی و سفر نەبوایە .