لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممە بەغدا پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداردەكاتەوە

شكۆ 06/07/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، ڕۆژانی شەممە پشووی فەڕمییە.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (كورديو) كەوتووە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارێك لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی گشتی لە بەغدا لەمەودوا ڕۆژانی شەممە پشوی فەڕمی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان ڕۆژانی شەممە سەردانیان نەكەن.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 23/6/2019 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردبوو، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە كاتژمێر (8:00) بەیانی تاكو (6:00)ی ئێوارە لە هەردوو نووسینگەی یەك و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە دوو (شفت) دەوام هەیە”.

ڕۆژی 1/7/2019ش بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی زۆری مامەڵەی هاووڵاتیان حكومەتی عیراق و هەرێم بڕیاریاندا پشووی ڕۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەكانی پاسپۆرتی عیراق و كوردستان نەمێنێت، ئاماژەی بەوەدا:“هەموو ڕۆژانێكی شەممە لە (كاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا كاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ) دەوامی فەڕمی هەیە”.