پەرلەمانی كوردستان بۆ هەمواری یاسای پارێزگاكان كۆدەبێتەوە

06/07/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ شەممە 6-7-2019 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای پارێزگاكان.

 

دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا داوای لە پەرلەمانتاران كرد بۆ كۆبونەوەی ئاسایی، ئەمڕۆ شەممە 6-7-2019 كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە خوێندنەوەی یەكەمە بۆ یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 پێشنیازی هەمواری یاسای پارێزگاكانی هەرێم.

 

هەرەوەها لە كۆبونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت بۆ هەریەكە لە یاسای مرۆڤسازی لەهەرێم، پێشنیازی یاسای بەخاوەنیكردنی ئەو زەویانەی زیادەڕۆییان لەسەركراوە لەسنوری شارەوانیەكانی هەرێمی كوردستان.