پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی بۆردومانكردنی خاكی هەرێم دەكات

06/07/2019 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو لەرەسەتای كۆبونەوەكەدا سەرۆكی پەرلەمانی ئیدانەی بۆردومانكردنی خاكی هەرێمی كرد و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دەكات.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ئیدانەی بۆردومانكردنی خاكی هەرێم و كوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەكەین و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.