یەكێتی چەند پۆستێكی بۆ حكومەت یەكلایی كردەوە

06/07/2019 - 21:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبووەو چەند كاندیدێكی بۆ پۆستە حكومییەكان یەكلا كردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوویەوە بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكانی ئەو حزبە بۆ پۆستە حكومییەكانی كابینەی نۆ.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەرەسمی (قوباد تاڵەبانی) دیاریكرد وەك ڕاسپێردراو بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەروەها هەریەك لە (د. ڕێواز فایەق) بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، (شێخ جەعفەر شێخ موستەفا) بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، (شۆرش ئیسماعیل) بۆ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە، (د. دارا ڕەشید) بۆ پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا، (حەمەی حەمە سەعید) ی بۆ پۆستی وەزارەتی رۆشنبیری یەكلا بوونەتەوە.

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی پۆستەكانی تر بەردەوامە.