كەركوك... ژمارەیەك لەهاوڵاتیان گردبونەوە

07/07/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شاری كەركوك دژی جێبەجێنەكردنی بڕیاری دانەمەزراندیان گردبونەوەو داوا لەلایە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك لەهاوڵاتیان لەشاری كەركوك بۆ سێیەمجار لەسەریەك گردبونەوەو وەك خۆیان دەڵێن بڕیاری دامەزرادنیان لە ڕیزی هێزە ئەمنیەكان دەركراوە، بەڵام بڕیارەكە جێبەجێ نەكراوە.


ئەو هاوڵاتیانە ئەوەیان خستەڕوو: ماوەی سێ ساڵە بڕیاری دامەزراندنەكەیان دەركراوە، بەڵام بانگ ناكرێن و موچەیان پێنەدراوەو وەك دانەمەزارو لە ماڵەوەن.