كارمەندانی شارەوانی كەركوك گردبونەوە

07/07/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - كەركوك

ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە كارمەندانی شارەوانی كەركوك دژی پێنەدانی موچەكانیان و هەڕەشەی فەسڵكردنیان گردبونەوەو داوای بەدواداچون دەكەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە كارمەندانی شارەوانی كەركوك گردبونەوەو ڕایانگەیاند: ئێمە ڕۆژانەبەردەوام كاردەكەین بە موچەیەكی 350 هەزار دیناری، بەڵام دوو مانگ جارێك موچەمان پێدەدرێت.


ئەو كارمەندانەی شارەوانی كەركوك ئەوەشیان خستەڕوو: لەلایەن كۆمپانیایەی كە كاری بۆ دەكەین هەڕەشەی فەسڵكردنمان لێكراوەو داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەدەم داواكارییەكانمانەوە بێن.