ووردەكاری پرۆژە مرۆڤسازییەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كوردیو بزانە

07/07/2019 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پڕۆژەی مرۆڤسای بە واژووی 11 پەرلەمانتار پێشكەش كرد، بەڵام لە دانیشتی ڕۆژی شەممە (6-7-2019) لەلایەن پەرلەمان ڕەتكرایەوە ، لە بارەی مانای پڕۆژەكە و هۆكاری ناونانی، د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت: ئەم پڕۆژەیە بۆ گەڕاندنەوەی بەها و شكۆیە بۆ تاك و دروستكردنەوەی شارستانییەتە .


د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی ئاسمانی سپێدەدا ڕایگەیاند: مرۆڤسازی زاراوەیەكی قورئانییە و خوای گەورە بە پێغەمبەر موسا (د.خ) دەفەرمووێت (ۆاصْگَنَعْتُكَ لِنَفْسِی) ، باس لە ئامادەكردنە ، ئامادەكردنی نەوەی ئێستا و داهاتوو ، باس لە دروستكردنەوەی شارستانیەتە ، باس لەوەیە مرۆڤ 100 ساڵە لێیدەدرێت ، لە عزەت و لە كەڕامەت و شكۆ و هزر و ناخی دەدرێت " .


سەرۆكی فراكیسۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: مرۆڤی ئەم سەردەمە بەهۆی ئەوەی لە ماف و ئازادییەكانی دراوە بۆیە تێكشكاوە ، بێ ئومێد و بێ ئیرادە و لاواز بووە ، ژیانی پێ بیناناكرێتەوە و گەندەڵی لێی ئاڵاوە ، ئەم و ئەو بە ئارەزووی خۆیان بەكاریدێنن.
ڕوونیشیكردەوە: مرۆڤی ئەم سەردەمە پێویستی بە بیانكردنەوە هەیە ، بیناكردنەوەی كەسایەت و ناخ و عەقڵیەت و ئەخلاقیات و بەها رەوشتییەكانی هەیە ، ئەمانە هۆكارێكن بۆ هەستانەوە و دروستكردنی شارستانی.


سەرۆكی فڕاكیسۆنی یەكگتروو دووپاتی كردەوە: هەستانەوە لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە نەبێت روونادات ، ئەمە تەنها رێگەیە و تاكە رێگەشە بۆ هەستانەوە ، چونكە هەموو كوردستان بكەیت بە ئاڵتون بەڵام كاتێك مرۆڤی گەندەڵت هەبوو تێكیدەشكێنێت.