هۆكاری گۆرانكارییه‌ به‌په‌له‌كه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ "كوردیو" بزانه‌

07/07/2019 - 16:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆیدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد و به‌یانیش دەنگی لەسەر دەدات و به‌پێ گۆرانكاریه‌كانیش بێت پێناچێت وا به‌زووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ هه‌رێم بكرێت.

 

لە پێشنیازە یاساییەكەدا خاڵی (1) لە بڕگەی (سێیەم) لە مادەی (شەشەم)ی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی ئەنجومەنی پارێزگەكان تایبەت بەپۆستی پارێزگار هەمواردەكرێتەوە و بەمشێوەیەی لێدێت: "هەڵبژاردنی پارێزگار لە دەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەن یان لەنێوانیاندا بەزۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن دەبێت لە ماوەیەكدا، كە لە (30) رۆژ لە مێژووی یەكەم دانیشتنیان تێپەڕ نەكات".

 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا یاساكه‌ ده‌ڵێت ئه‌بێت پارێزگار ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بونه‌ته‌وه‌ له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پارێزگاری ئێستای هه‌ولێر كاندیدی پارتیه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وزاری و  پێده‌چێت پارێزگاری نوێش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێت بۆ یه‌ پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌م گۆرانكاریه‌ بكات.

هه‌روه‌ها تایبەت بە ماوەی یاسایی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هه‌رێم ، ئەو خاڵەش هەمواردەكرێتەوە و بەم شێوازە لە پڕۆژە پێشنیازەكەدا هاتوە: "بەدەر لە حوكمی بڕگەی (دووەم) لە مادەی (چوارەم)ی یاساكە ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە پیادەكردنی تایبەتمەندیەكانیان لە كاتی كۆتاییهاتنی ماوەی یاساییان تا هەڵبژاردنی خولێكی نوێی ئەنجومەن بەردەوام دەبن".

كه‌ به‌پێێ یاساكه‌ بێت له‌ئێستادا ماوه‌ی كاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ كۆتایی هاتووه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كرابێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌یانی ئه‌م یاسایه‌ هه‌موار بكرێت ئه‌وا پێناچێت وا به‌زووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رێوه‌ بچێت.