ئەمرۆ و سبەی ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن

08/07/2019 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بریارە ئەمرۆ دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ساڵی (2019) و تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەری (كوردیو)ـی راگەیاند : " ئەمرۆ مووچەی هێزەكانی (70 و 80)ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت".

سەرچاوەكە ئەوەیشی رایگەیاند : " سبەی (9-7-2019) مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت ، مووچە دابەشكردنیش تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".