پارتی: ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمان متمانە دەداتە كابینەی نوێی حكومەت

08/07/2019 - 12:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی پارتی ڕایدەگەیەنێت: تا ڕۆژی چوار شەممە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكدەهێندرێت و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ڕۆژی چوار شەممەی بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دیاریكردووە.


مەحموود محەممەد وتەبێژی پارتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەئێستادا كاروبارەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەرەو كۆتای دەڕوات و ئەمڕۆ سیڤی كاندیدە‌كانی پۆستە وەزارییەكان ڕادەستی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.


هەروەها ووتیشی: پەرلەمان تێبینی لەسەر هەڵسەنگاندنی سیڤی كاندیدەكان هەیە، بەڵام تاوەكو رۆژی چوارشەممە پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت و لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی پێدەدرێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە هەر ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی چوار شەممەی بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.