مەسروربارزانی ناوی كاندیدەكانی رادەستی پەرلەمان كرد،جگە لە كاندیدی سامانە سروشتیەكان

08/07/2019 - 13:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 
ئەمرۆ دووشەممە مەسرو بارزانی كاندیدی راسپێراو بۆ پێكهینانی كابینەی نویی حكومەت سیڤی كاندیدەكانی رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد.

لەلیدوانیكی رۆژنامەوانیدا مەسرو بارزانی كاندیدی راسپێراو بۆ پێكهینانی كابینەی نوێی حكومەت رایگەیاند ناوی ناوی كاندیدەكانمان رادەستی پەرلەمان كرد جگەلە كاندیدیوەزارەتی سامانە سروشتیەكان ، ئەویش لە داهاتویەكی نزیكدا پڕدەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە" تادوا ساتەكان لایەنە بەشداربوەكان بۆپێكهینانی كابینەی نویی حكومەت گۆرانكارییان لە ناوی كاندیدەكانیاندا كردوە"
لەلای خۆشیەوە هەرئەمرۆ مەحموود محەممەد وتەبێژی پارتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەئێستادا كاروبارەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەرەو كۆتای دەڕوات و ئەمڕۆ سیڤی كاندیدە‌كانی پۆستە وەزارییەكان ڕادەستی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.


هەروەها ووتیشی: پەرلەمان تێبینی لەسەر هەڵسەنگاندنی سیڤی كاندیدەكان هەیە، بەڵام تاوەكو رۆژی چوارشەممە پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت و لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی پێدەدرێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە هەر ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی چوار شەممەی بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.