شوفێری تەكسیەك بەتۆمەتی گێچەڵی سێكسی دەستیگر دەكرێت

08/07/2019 - 14:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کرد کە شۆفێرێکی تاکسی بەتۆمەتی گێچەڵی سێکسی بە کچێک، دەستگیر کراوە.

 نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی  ڕایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس باندێکی ساختەکردنی پارەی بیانی و بەکارھێنان و بازرگانیکردنی بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کردووە و لەکاتی دەستگیرکردنەکەشدا دەست بەسەر بڕێکی زۆری دۆلار و یۆرۆدا گیراوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەو باندەی کە دەستگیرکراون، حەشیش و کریستاڵ و ماددەی ھۆشبەریان پێ بووە، ھەروەھا لە چەند مارکێت و بەنزینخانەکەیدا بڕێکی پارەکەیان خەرج کردووە، بەڵام دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

سەركەوت ئەحمەد ئەوەشی ئاشكرا كردوە ،شۆفێرێکی تاکسی ھەوڵی داوە دەسترێژی بکاتە سەر کچێک، جگە لەوەش گێچەڵی سێکسی پێ کردووە، کچەکەی ڕووبەڕووی لێدان و توندوتیژی کردووەتەوە، بەڵام کچەکە سکاڵای تۆمار کردووە، دواتر شۆفێری تاکسییەکە بە بڕیاری دادوەر لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە دەستگیر کراوە.