پێنجوێن... زیاتر لەسێ هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتان

09/07/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سنووری پێنجوێن ئاگرێكی بەرفراوان كەوتووەتەوە زیاتر لەسێ هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتان.

 

هێمن كەمەرخان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لە سنووری گوندەكانی سریسان، شێر، بەلەكاو و باریكەدەر لە ناحیەی گەرمك لە قەزای پێنجوێن ئاگر كەوتەوەو بەهۆیەوە رووبەرێكی بەرفراوانی پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە سووتان.


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: مەزەندە دەكرێت رووبەری ئەو پوش و پاوان و دارستانەی كە سوتاوە سێ هەزار دۆنم بێت .