ڕاپرسیەك: لە 85% پێیان وایە درێژكردنەوەی وادەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نیە

09/07/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - سلێمانی

 

لەئەنجامی ڕاپرسیەكدا كە ماڵپەڕی كوردیو لەسەر درێژكردنەوەی وادەی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامیدا لە 85% پێیان وایە درێژكردنەوەی وادەكەی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نیە.



ماڵپەڕی كوردیو ڕاپرسیەكی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی "درێژكردنەوەی وادەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە؟ " ئەنجامداو لەماوەی 21 كاتژمێری ڕاپرسیەكەدا لە 85%ی بەشداربوان بە نەخێر و لە 15% بە بەڵێ دەنگیان داوە.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ دووشەممە پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تا هەڵبژاردنی خولی نوێ.

ئەلبوومی وێنەکان