ئاوی سلێمانی بەمەرج باشتركردنی پێدانی ئاو بەهاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت

09/07/2019 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەئێستادا لەچاو پار ساڵا باشتر ئاو بەهاوڵاتیان دەدرێت و بەمەرجی دروستنەبونی كێشەی گەورە پێدانی ئاو باشتر دەكەین.


بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: وەك بەڵێنمان پێدابوون كە پێدانی ئاو لە ساڵی پار خراپتر نابێت و چاكتریش دەبێت، لەئێستادا پێدانی ئاو بۆ زۆربەی گەڕەكەكانی شار بۆتە ڕۆژناڕۆژێك كە ساڵی پار لەم كاتەدا بە سێ ڕۆژ جارێك ئاودابین دەكرا بۆهاووڵاتیان.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: زیادكردنی بڕی ئاو بۆ ئەو قەزاوناحیەنەی كە ئاو لە پڕۆژەكانی بەڕێوبەرایەتیمان وەردەگرن، وە بەڵێن دەدەین بەباشتركردنی پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان ئەگەر كێشەی گەورەمان بۆ دروست نەبێت .