ڤیدیۆ... دەیان هەڵەی گەورە لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ئەمساڵ كراوە

09/07/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەندامی لیژنەی پەروەردە وهاوكات سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هەڵەی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی پەرەوەدە رایدەگەیەنێت: لەئەنجامی بەدواداچوونەكاندا دەركەوتووە كەهەڵەی زۆر زەق و گەورە لەتاقی كردنەوەكانی ئەمساڵ هەبووە.

 

هەلز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەروەردە و هاوكات سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هەڵەی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی پەرەوەدە لەپەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: لەسەر ئاستی پەروەدەكان لێكۆلینەوە كراوە لە پرسیاری تاقیكردنەوەكان دەركەوتوە كە تاقیكردنەوەكان هەڵەی زۆر زەق وگەورەی تێدابوە بۆیە بەم نزیكانە راپۆرتی كۆتایی لیژنەكە لەسەر هەڵەكانی پەروەردە بڵاودەكەنەوە و بەرزیشی دەكەنەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار.

 

لە بارەی قەربووكردنەوەی قوتابیان هەلز ئەحمەد وتی: قەربووكردنەوەكان لەسەرحیسابی قوتابیانی زیرەك و خاوەن دەرجە بەرزەكان بووە.