بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو نوسینگەیەكی عێراقی فیدراڵ لەهەرێم دەكرێتەوە

09/07/2019 - 14:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو-سلێمانی


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاریدا بەكردنەوەی نوسینگەی تەستدیقات لەهەرێمی كوردستان، بۆڕایكردنی كاروباری ئەوهاوڵاتیان.

 


دكتۆر موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: دوای هەوڵ و پێداگری ئێمە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاریدا بەكردنەوەی نوسینگەی تەستدیقات لەهەرێمی كوردستان، بۆڕایكردنی كاروباری ئەوهاوڵاتیانەی كەپەیوەندیان بە وەزارەتی دەرەوەی عراق دەبێت.

 


هەروەها ڕاشیگەیاند: كردنەوەی ئەونوسینگەیە كارئاسانی بۆهاوڵاتیانی كوردستان دەكات بۆڕایكردنی كارەكانیان، كەپێشتر بۆ تەنها مۆرێك دەبوو هاوڵاتیان بچنە بەغداد، بەڵام ئێستا دەتوانن لە هەرێمی كوردستان كارەكانیان تەواو بكەن.

 


ئاماژەی بەوەشدا: بڕیارە دوای جەژنی قوربان بەڕەسمی نوسینگەكان بو َتەستدیقاتی مامەڵەی هاوڵاتیان لە شارەكانی هەولێر وسلێمانی بكرێتەوەو كە ئەمەش كارئاسانیە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.