سلێمانی... هەواڵی كڕینی كارەبا لە كۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتدەكرێتەوە

09/07/2019 - 14:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو-سلێمانی


بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هیچ ڕێكەوتنێك لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان نییە، بۆكڕینی كارەبا لە وڵاتی ئێران.


ئەندازیار سالار حوسامەدین، بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لەكڕینی كارەبا دەكەن لە كۆماری ئیسلامی ئێران دوورە لەڕاستییەوەو، تائێستا هیچ ڕێكەوتنێك لەوبارەوە نییە.

 
هەروەها ڕاشیگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو كۆتایی ساڵی ڕابردوو لەلایەن پارێزگاری سلێماینەوە، بڕی دووملیاردینار بدرێتە كارەبای سلێمانی بۆ باشكردنی ڕەوشی كارەبای شارەكە، بەڵام تائێستا تەنها بەشی یەكەمی پارەكە خەرج كراووەو بەشەكەی تر لەنێوان رۆتیناتی وەزارەتی دارای ماوەتەوە و خەرج نەكراوە.