یەكەم كاروانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت

09/07/2019 - 16:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: 11ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانیەوە بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێدەكەوێت.

 

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 3:30 خولەكی ئێوارە لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە، 376 حاجی بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەكەون، هەمان ڕۆژ كاتژمێر 11:20 خولەكی شەو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی، 188 حاجی بەڕێدەكەون.

 

جێگەی ئاماژەیە: ئەمساڵ چوار هەزار و 880 هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیە دەكەن.