هەرێم... تەنها ڕێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018، 2019، 2020 دەدرێت

09/07/2019 - 17:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەمەودوا رێگە دەدرێت تەنها هەرسێ مۆدێلی ئۆتۆمبێلی 2018 و 2019 و 2020، هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن.


ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لەنوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ئاراستەی گومرگەكان كراوە ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە لەمەودوا تەنها رێگە بە هاوردەكردنی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی 2018 و 2019 و 2020، دەدرێت بۆ هەرێمی كوردستان، رێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە: تا یەكی ئەیلول بە رێژەی 7% بەهای دیاریكراوی ناو پێناسەی مۆدێل 2019 ، گومرگ زیاد بكرێت بۆ مۆدێلی 2020 ‌و لەدوای ئەو بەروارەشەوە، بۆ مۆدێلی 2020 بە بەهای مۆدێل 2019 ‌و بۆ مۆدێل 2019 بە بەهای مۆدێل 2018‌و ئۆتۆمبێلی 2018ش بە بەهای مۆدێل 2017 كاری بۆ بكرێت.