نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسا دەكات

09/07/2019 - 17:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە لەسەربانگهێشتی فەرمیی سەرۆكی فەڕەنسا، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی پاریس دەكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوە"، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆكی فەڕەنسا، سەردانی پاریس دەكات و سبەینێ ر چوارشەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لە كۆشكی ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا، كۆدەبێتەوە."

نووسینگەی ڕاگەیاندنی نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی فەڕەنسا پەیوەندییەكانی فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق، دۆخی ناوچەكە و چەند بابەتێكی دیكە تاووتوێ دەكەن".
لەدوای دەست بەكاربونی وەك سەرۆكی هەریم ئەمە بۆ یەكەمینجارە نێچیرڤان بارزانیی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان،سەردانی وڵاتێكی ئەورپی دەكات.