رێبەری پركردنەوەی زانكۆلاین بڵاو كرایەوە

09/07/2019 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەگەرچی ئەنجامی تاقی كردنەوەكانی پۆلی (12) خولی یەكەم راگەیاندراوە و تا ئێستا تاقی كردنەوەی خولی دووەم ئەنجام نەدراوە ، بەڵام  ڕێبەری پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین بڵاودەكرێتەوە.

لە رێبەری پركردنەوەی زانكۆ لاین ، مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزاندنی قوتابیان  لە زانكۆ و پەیمانگاكانی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕوونكراوەتەوە، وە مەرج نییە هەر قوتابیەك، فۆڕمی وەرگرتن پڕدەكاتەوە لە زانكۆ یان پەیمانگایەك وەربگیرێت، چونكە وەرگرتن بەپێی  ئاستی كۆنمرەیە و هەروەها خوێندكار مافی وەرگرتنی تەنها لە شوێنێك هەیە.

لە رێبەرەكەدا ئەوەش هاتووە، نابێت قوتابی  لە یەك كاتدا وەربگیرێت لە زانكۆ یان پەیمانگایەكی حكومی و زانكۆ یان پەیمانگایەكی ئەهلی و لەو كاتەدا ئەگەر ئەو حاڵەتە ڕوویدا، دەبێت قوتبیەكە  لە هەفتەی یەكەمی خوێندندا خۆی یەكلایی بكاتەوە.

بۆبینینی  تەواوی ڕێبەرەكە ئەم لینكە كلیك بكە