دوای رۆژێك لە هاوسەرگیری، تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

09/07/2019 - 20:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دوای پێنج ڕۆژ لە خنكانی تەرمی گەنجێك لەئاوی شارۆچكەی كەور گۆسكی سەر بە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی خەباتەوە، تەرمی ئەو گەنجە لەزێی گەورە دۆزرایەوە كە ڕۆژی چواری ئەم مانگە خنكابوو.

سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی ئەو هاوڵاتییە كە ناوی (خەلیل شاكر) ە بە ڕۆژنیوزی راگەیاندووە: خەلیل ئەو ڕۆژە بەمەبەستی مەلەكردن چووبووە سەر زێی گەورە، بەڵام دوای چەند خولەكێك لە مەلەكردن خنكاو لە ڕۆژەشەوە تاكو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامبووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: خەلیل ڕۆژێك بەر لە خنكانی چۆتە نێو پرۆسەی هاوسەرگیری و قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی بنەڕەتی بووە لە زانكۆی سەڵاحەددین.