ئەمڕۆ پەرلەمان متمانە بە كابینەی نۆیەمی حكومەت دەدات

10/07/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ چوار شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو تیایدا متمانە بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدرێت.


بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو لە كۆبونەوەكەدا متمانە بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت كەخۆی لەسەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و 21 وەزیر دەبینێتەوە.


هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردیو فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەنگ بە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان نادات.