10 ملیۆن دینار زیادەی موچە بۆ بانكی هەڵەبجە گەڕێندرایەوە

10/07/2019 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح

 

لیژنەی وەرگرتنی مووچەی قوتابخانەی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە پاش وەرگرتنی موچەكەیان بڕی 10 ملیۆن دیناری زیادە دەگێڕنەوە بۆ بانكی هەڵەبجە.

 

ئێوارەی دوێنێ دوای چاوەڕوانیەكی زۆر لیژنەی وەرگرتنی موچەی قوتابخانەی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە موچەكەیان پێدراو و پاش دابەشكردنی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەكەدا، دەبینن 10 ملیۆن دینار زیادەیان پێدراوە بۆیە ئەو لیژنەیە كە لە سێ مامۆستا پێكدێت بەڕێوەی بانكی هەڵەبجەی لێ ئاگادار دەكەنەوەو پارەكە هەر بەلیژنەكە ڕادەستی بانكی هەڵەبجە دەكرێتەوە .

 

ئەم هەڵوێستەی ئەولیژنەیە كە پێكدێت لە دوو مامۆستا بەنەوەكانی مامۆستا ئەیاد جەلال و مامۆستا حەمید حەمەتۆفیق كە لەوێ ئامادەبوون و مامۆستایەكی دیكە بەناوی سەعدون ئەنور كە لەلیژنەكە لەگەڵیان بوو ، ئەمە كاردانەوەیەكی بەرچاوی لەنیو سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا.