هەڤاڵ ئەبوبەكر راستیەك ئاشكرا دەكات و دەڵێت هەرچەندە داهات زیاد دەكەین وخزمەتگوزاری كەمدەكرێتەوە

10/07/2019 - 14:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەرێوبەریی هاتووچۆی سلێمانی دەكات،لەبەرامبەر بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان و كەمكردنەوەی ژمارەی‌ قوربانیان بەهۆی‌ ڕوداوەكانی‌ هاتوچۆوە، دوای ئەوەی ئەمرۆ لەگەڵ بەرێوبەری پۆلیسی هاتووچۆ لە دیوانی قایمقام كۆبویەوە .

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كۆبونەوەكە لەسەر خراپی ڕێگەوبان و گرفتی تابلۆی سەرشەقامەكان و پابەندنەبونی شۆفێران بوە بەیاساكانی هاتوچۆوه، لەگەڵ ئەوەشدا هاتوچۆ توانیویەتی‌ بەشێوەیەكی زۆرباش هاتوچۆ لەدەرەوەو ناوەوەی‌ شار ڕێكبخاتەوەو ڕێژەی قوربانییەكانیان كەمبكەنەوە.

سەبارەت بەكەمی خزمەتگوزارییەكان و خراپی ڕێگەوبانەكان پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند :چەند داهات لەسلێمانی زیاد دەكەین، ئەوەندە پشكی سلێمانی لەخزمەتگوزارییەكان كەمدەكەنەوە، پێویستە ئەم كابینە نوێیە كە قەیرانی دارایی تێپەڕیوە، لەمەودوا ڕێگەبدات داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆخۆیان لەژێر چاودێری پاڕێزگای سلێمانی خەرجبكاتەوە.