بەرێژەی (30%)دەرماڵە بۆئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت

10/07/2019 - 14:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بریاریداوە بە خەرجكردنی دەرماڵەیەك بەرێژەی (30%) بۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە.

بەگوێرەی نوسراوی ژمارە 6266 لە 10/6/2019 دەركراوە، كە واژووی رێباز حەملان وەزیری دارایی لەسەرە، ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن كراوە تێیدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی مەترسی دراوە بەرێژەی (%30) بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە ئیش و كاری بەرهەمهێنانی قیڕ و گەرمكردنی دەكەن و تووشی ماددە ژەهراوییەكان دەبنەوە.

لە نووسراوەكەیدا ئەوەشی رونكردۆتەوە ، بڕیاری خەرجكردنی ئەم دەرماڵەیە لە بەرواری ( 1/6/2019) ـەوە جێبەجێ دەكرێت.