بزانە سەرۆك كۆمار و وەزیر و پەرلەمانتار موچەی خانەنشینیان چەندە لە یاسایی نوێ ؟

10/07/2019 - 15:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق موچەی خانەنشینی سەرۆك و كۆمار و پەرلەمانتار ئاشكرای دەكات .

دەستەی خانەنشینی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردوە، لە دوای ساڵی (2015) ەوە، گۆڕانكاری لە یاسای خانەنشینی عیراقدا كراوە و موچەی بەرپرسە باڵاكان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، پێش ساڵی (2015) موچەی خانەنشینی سەرۆك كۆمار( 25) ملیۆن دینار بووە، هەروەها وەزیر و پەڕلەمانتارەكان (12 ) ملیۆن و (500) هەزار دیناریان وەرگرتووە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە لە یاسای نوێدا، هەموو پەڕلەمانتار و وەزیرێك بەپێی تەمەن و ساڵانی خزمەت خانەنشین دەبن، موچەی بنەڕەتی پەڕلەمانتار و وەزیر چوار ملیۆن دینارە، ئەگەر وەزیر و پەڕلەمانتار (40) ساڵ خزمەتیان هەبێت، ئەوا بەرێژەی (100%) ی موچەوە خانەنشین دەكرێن و مانگانە چوار ملیۆن دینار وەردەگرن، بەڵام ئەگەر (15) ساڵ خزمەتیان هەبێت، ئەوا بەرێژەی (25% ) وەردەگرن و موچەیان ملیۆنێك دینارە.

جێگەی ئاماژەیە، بەپێی یاسای هەمواركراوی خانەنشینی عیراق، پەڕلەمانتار و وەزیرەكان تەنها بە 15 خزمەت و 50ی تەمەن خانەنشین دەكرێن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ ناكرێت و هەموو پەڕلەمانتار و وەزیرەكان خانەنشین دەكرێن.