پارتی تۆڵە لە قوباد تاڵەبانی دەكاتەوە،15 پەرلەمانتاری دەنگی پێ نادەن

10/07/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی ئەمرۆ كابینەی نۆیەمی حكمومەتی هەرێم لەپەرمانی كوردستا ن متمانەی وەرگرت ، 15 پەرلەمانتاری پارتی دەنگیان بە قوباد تاڵەبانی نەدائەمەش وەك وەك تۆڵە كردنەوەیەك دێت لە بەرامبەر دەنگ نەدانی پەرلەمانتارانی یەكێتی بە نێچیرڤان بارزانی.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆچوارشەممەی پەرلەمانی كوردستاندا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت تەنها 73 دەنگی بەدەستهێنا،لەكاتێكدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت 88 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا.

قوباد تاڵەبانی لەلایەن 15 پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەنگی پێنەدرا،ئەمەش وەك كاردانەوەیەك دەبینرێت لە بەرامبەر دەنگنەدانی پەرلەمانتارانی یەكێتی بە نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێم.

چاودێرانیش باس لەوە دەكەن ئەو پەرلەمانتارانەی پارتی كە دەنگیان نەداوە بە قوباد تاڵەبانی بەباڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەریم دەژمێدرێن.