بەغدا موچەی حەوت مانگ رەوانە دەكات

10/07/2019 - 15:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
وەزیری دارایی عیراق لەسەر هۆكاری دواكەوتنی موچەی حەوت مانگی ئەمساڵی هێزەكانی پێشمەرگە رونكردنەوە دەدات، پەرلەمانتارێكیش لەزاری وەزیری دارایی عیراقەوە زانیاری زیاتر ئاشكرادەكات.
حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پشكی پێشمەرگە لەسەر وەزارەتی بەرگریەو بڕەكەی بۆ هەر مانگێك (68) ملیار دینارە، بەڵام تائێستا بەهۆكاری جیاجیا دواخراوە، بۆئەو مەبەستەش گفتوگۆمان لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی كردوەو دڵنیایی پێداوین بەمزوانە ڕەوانە دەكرێت.
ئاڵی ئەوەشی ئاشكرا كردوە، وەزیری دارایی پێیڕاگەیاندین، گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری كراوە، چونكە پارەی پێشمەرگە پەیوەستە بەو وەزارەتەوەو چەندجارێكی دیكەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەكاتەوە.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، فوئاد حسێن جەختیكردۆتەوە، بەمزوانە كۆی ئەو حەوت موچەیە بەچوار بەش ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و كێشەكەش كۆتایی پێدێت.