كوردیو ژمارەی دەنگی وەزیرەكانی كابینەكەی مەسروربارزانی بڵاو دەكاتەوە ،وەزیرێك كەمترین دەنگی هێنا

10/07/2019 - 15:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە10/7/2019 پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی خۆییدا متمانەی بەخشی بە پێكهاتەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كوردیو ژمارەی دەنگی وەزیرەكان بڵاو دەكاتەوە.


لەدانیشتنی ئەمڕۆدا فراكسیۆنی یەكگرتوو و نەوەی نوێ ودەنگیان بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەرەیك لە فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆران و پیكهاتەكان دەنگیان داو دەنگدانەكەش بەم شێوەیە بوو:

مەسروور بارزانی بە 88 دەنگی پەرلەمانتاران بوو بە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هەروەها قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بوو جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان .

وەزیرەكانیش بەمشێوەیە دەنگیان پێدرا:
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد
84 پەرلەمانتار

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، وەزیری كاروباری پێشمەرگە
73 پەرلەمانتار

رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ
76 پەرلەمانتار

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری
81 پەرلەمانتار

سامان حسێن محەممەد، وەزیری تەندروستی
81 پەرلەمانتار

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە
85 پەرلەمانتار

دانا عەبدولكەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
80 پەرلەمانتار

ساسان عوسمان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
85 پەرلەمانتار

ئارام محەممەد قادر ئەمین، وەزیری خوێندنی باڵا
76 پەرلەمانتار

دارا رەشید مەحموود، وەزیری پلاندانان
75 پەرلەمانتار

كوێستان محەممەد عەبدوڵڵا، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی
74 پەرلەمانتار

محەممەد حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری
75 پەرلەمانتار

عەبدوڵڵا مەحموود محەممەد، وەزیری شەهیدان و ئەنفلكراوان
85 پەرلەمانتار

بێگەرد دڵشاد شوكروڵڵا، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
83 پەرلەمانتار

كەمال موسلیم قەرەنی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
85 پەرلەمانتار

ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
80 پەرلەمانتار

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی
77 پەرلەمانتار

كەمال محەممەد ساڵح خەلیل، وەزیری كارەبا
85 پەرلەمانتار

خالید سەلام سەعید شوانی (خالید شوانی)، وەزیری هەرێم
68 پەرلەمانتار

ئایدن مەعرووف سەلیم، وەزیری هەرێم
78 پەرلەمانتار

ڤاڵا فەرید ئیبراهیم، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان
83 پەرلەمانتار