ڕێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا

11/07/2019 - 12:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو تیایدا ڕێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا.


پێشنیوەڕی ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو تیایدا ڕێواز فایەق و شادی نەوزاد خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندیدكردو بەدەنگی 72پەرلەمانتار ڕێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا و شادی نەوزادیش 16 دەنگی بەدەستهێنا.


لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان نۆ ئەندام پەرلەمان دەنگیان بەهیچ كام لە كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان نەدا.