به‌رپرسێكی حكومی له‌ سلێمانی له‌پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌

11/07/2019 - 14:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ به‌بڕیارێكی‌ وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوورخرایه‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كان د.پشتیوان سادق وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ به‌ بڕیارێك دوورخستۆته‌وه‌.

هۆكاری‌ دورخستنه‌وه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ و له‌ئێستادا عومه‌ر محه‌مه‌د جێگری‌ به‌رێوه‌به‌ر كاروباره‌كانی‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌بات.