بۆردومانی ئێران بەردەوامە و برینداریش هەیە

11/07/2019 - 14:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا حزبی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاشكرای كردوە، فڕۆكەكانی ئێران كرد لە هەڵگورد بۆ سەر بارەگاكانی كۆمەڵە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون.

لە نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە لە دوای شەپۆلی تۆپبارانەكان، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران دەستیان بە بۆردومانكردنی بارەگاكانی حیزبە كوردییەكان لە هەڵگورد و بەربزین لە سنووری باڵەكایەتی لە پارێزگای هەولێركردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە تا نووسینی ئەو ڕاگەیەندراوە تۆپخانەكانی ئێران بەردەوامن لە تۆپبارانكردنی ناوچەی هەڵگورد.

ماوەی دوو ڕۆژە ناوچەكانی باڵەكایەتی و برادۆست و چەند ناوچەیەكی دیكەی وەك جوانڕۆ و سەوڵاوا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات لەلایەن تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆپباران دەكرێن، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە لە برادۆست هاووڵاتییەك و شەهید و دووی دیكەش بریندا بوون.

ئەو بۆردومانە و تۆپبارانەی ئێران لە كاردانەوەی كوژرانی شەش ئەندامی سوپای پاسداران دێت لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە پیرانشار و جوانڕۆ و سەوڵاوا.