گۆرانكاری لەتەمەنی خانەنشینی فەرمانبەر دەكرێت و دەنگۆیەك رەتدەكرێتەوە

11/07/2019 - 15:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئەوەی دەنگۆی كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە دەزگا راگەیاندنەكان بڵاو كراوە ، لەم بارەیەوە دارایی عیراق روونكردنەوە دەدات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش ئاشكرای دەكات ، هیچ هەوڵێك بۆكەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لەئارادا نییە، بەڵام لەداهاتوودا كار لەسەر ئەوە دەكەین كە تەمەنی خانەنشینی كەمبكەینەوە.
د.حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: هیچ هەوڵێك لەئارادا نییە بۆكەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە عیراق، ئەو قسانەی لەوبارەیەوە دەكرێن دوورە لەڕاستییەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئێستا عیراق بەدەست كێشەی بێكاری و هەژارییەوە دەناڵێنێت، لەدۆخێكی وەهادا چۆن ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت بیر لەوەبكاتەوە داوای كەمبكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران بكات، لەكاتێكدا فەرمانبەرانی دەوڵەت لەدامودەزگاندا ئامادەییان هەیەو ئیشوكارەكانیان جێبەجێدەكەن.
قەدۆ ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە،ژمارەیەكی زۆر لەفەرمانبەران كە تەمەنیان گەیشۆتە (60)ساڵ خوازیاری خانەنشین بوونی پێشوەخت دەكەن، بۆیە لەداهاتوودا هەوڵی ئەوە دەكەن كە تەمەنی خانەنشینی كەمبكەینەوە.