گرینگترن كاره‌كانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك له‌ "كوردیو" بزانه‌

11/07/2019 - 15:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ركابەریەكی زۆری نێوان پارتی و یەكێتی ، دواجار پارێزگاری كەركوك لەنێوان ئەم دوو حزبە یەكلا كرایەوە و لەسەر ناوێك رێكەوتن .

پۆستی پارێزگاری كەكورك یەكێتی بەمافی خۆی دەزانێت و چەند ناوێكی پێشنیار كرد ، بەڵام پارتی بەبیانوی ئەوەی دەستیان لە روداوەكانی (16) ئۆكتۆبەر هەبووە بۆیە سه‌رجەم ئەو ناوانی رەت كردەوە كەلەلایەن یەكێتیەوە دەستنیشان كرابوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكێتی و پارتی لەشاری سلێمانی لەسەر پرسی پارێزگاری كەركوك كۆبونەوە و لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا تەیب جەبار بكرێتە پارێزگاری كەركوك.

ئەمەی خوارەوە سیڤی تەیب جەبار پارێزگاری نوێی كەركوكه‌ :

لە ساڵی 1954 لە گوندی تەپەلوی سەر بە شارۆچکەی قەرەحەسەن لەدایکبووە.

تاوەکو پێنجی سەرەتایی لە گوندی تەپەلو خوێندوویەتی.

لە ساڵی 1963 چووەتە گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک بۆ تەواوکردنی خوێندن.

لە ساڵی 1976 کۆلیژی ئەندازیاری تەواو کردووە.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بووە.

سەرۆکی پێشووتری کۆمیتەی باڵای یەکێتیی ئەندازیاران بووە.

ئەندامی ئەنجومەنی لیژنەی باڵای کۆنفرانسی ساڵی 1995ی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک بووە.

لە سەرەتای ساڵی 1970وە دەستی بە شیعر نووسین کردووە.