فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا برادۆستیان بۆردومان كرد

12/07/2019 - 07:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەردەوامن لە بۆردومان كردنی سنوورەكانی هەرێمی كورجستان و شەوی رابردووش بۆردومانی چیادێلیان كرد.

شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی چیادێلیان لە دەڤەری برادۆست كردو بەهۆی بۆردومانەكەوە ئاگر لەچەند ناوچەیەك كەوتەوە.

تاكو بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆكەكان بە سەر ئاسمانی برادۆستدا دەسوڕانەوەو مەترسییەكی زۆر لای گوند نشینانی دەڤەرەكە دروست ببوو.