سلێمانی... ئاڕاستەی شەقامێك پێچەوانە دەكرێتەوە

13/07/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: شەقامێكی دیكە لەسلێمانی ئاڕاستەكەی پێچەوانە دەكرێتەوەو پێویستە شۆفێران پابەند بن.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراتوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: شۆفێران ئاگادار دەكاەینەوە شەقامی مەولەوی لەسەر پردەكەی ناوبازاڕ بەئاراستەی تەلاری كۆڵەك بەرەو قائیمقامیەت پێچەوانە دەبێتەوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی قەرەباڵغی ناو بازاڕ ئاڕاستەی چەند شەقامێكی پێچەوانەكردەوە.