لەبارەی هێرشكردنە سەر ئاسایشی چەمچەماڵ، سلێمانی روونكردنەوە دەدات

14/07/2019 - 08:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشكردنە سەر ئاسایشی چەمچەماڵ، ئاسایشی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەكیان نییە.

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی بڵاویان كردبوویەوە، كە درەنگانێكی شەوی رابردوو، بەچەكی (RPG) هێرش كراوەتە سەر بنكەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، هەواڵی هێرشكردنە سەر بنكەی ئاسایشی چەمچەماڵ لەشەوی رابردوو هیچ بنەمایەكی نییە.

راشیانگەیاندووە، دەنگی تەقینەوەیەكی بچووك هاتووە لەسەر ڕێگەی سەرەكی نێوان كەركوك – سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەكەن.