هونه‌رمه‌ندێكی میللی شاری هه‌ولێر "به‌بریاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه"

14/07/2019 - 11:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2019دا هونەرمەندێكی  میللی له‌ شاری هه‌ولێر چووە بۆ شەقڵاوە و لەوکاتەوە بێسۆراخە، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش دەڵێت،  بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە.

 

یونس شیما، هاوڕێی فاخیر هەریری  رایگەیاندوه‌: بەنیازن رۆژی دووشەممە 15-7-2019 لەبەردەم تەلاری پەرلەمان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن.

 

وتویه‌تیشی:: "فاخیر هەریری لەسەر زەویەک کە لە شەقڵاوە بەکرێی گرتووە لەگەڵ بەرپرسێک ماوەیەکە کێشەی هەبووە."

 

ئه‌و هاورێیه‌ی هه‌ریری بە  رووداوی وتوه‌ : خاوەنی زەوییەکە داوای لە فاخیر هەریری کردووە زەوییەکەی بۆ چۆڵ بکات و ئەویش گوتوویەتی، ''نزیکەی 14 دەفتەر دۆلارم لەو زەوییەدا خەرجکردووە و سەرمایەی خۆم بەدەستبهێنمەوە چۆڵی دەکەم."

 

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر  رایگەیاند: "فاخیر هەریری بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەلایەن پۆلیسی شەقڵاوەوە دەستگیر کراوە."