دەربارەی موچەی پێشمەرگە رونكردنەوە دەدرێت

14/07/2019 - 14:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەموچەی پێشمەرگە رونكردنەوە دەدات و ئاشكرای دەكات ، لە گەڵ وەزیری دارایی عێراقدا كۆبوونەتەوە و تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووە.

حەسەند ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند :پێویستە وەزارەتی بەرگری مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە خەرج سەرف بكات.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە ، شاندێكی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تاووتوێی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەو مافی جوتیارانیان كردووە، چونكە بەغدا حەوت مانگە مووچەی پێشمەرگەی نەناردووە.

ئاڵی ئەوەشی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوە، مووچەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگریدایە و بەشێكە لە سیستمی ئەمنیی عێراق، تائێستاش هەوڵەكان بەردەوامە بۆ ناردنی مووچەی حەوت مانگی رابوردووی پێشمەرگە و مافەكانی جوتیاران.