چەندەها ئەفەسەر و سەربازی عێراقی لە وەزارەتی پێشمەگەر موچە وەردەگرن

14/07/2019 - 15:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات بەشێوەیەكی مەترسیدار ڕێژەی كورد لە سوپای عیراقدا كەمیكردووە، بەهۆی ئاسانكاری گەڕانەوەی ئەفسەر و سەربازەكانی بۆ ناو پێشمەرگە و سەدان ئەفسەری كوردیش لە سوپای عیراق، لە وەزارەتی پێشمەرگەش موچە وەردەگرن.

ناسر هەركی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: كێشەی كەمبوونەوەی ڕێژەی كورد بە ئاسانی گەڕانەوەی ئەفسەرەكانی سوپای عیراقە بۆ نێو پێشمەرگە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، گەڕانەوەی ئەو ئەفسەر و سەربازانە وایكردووە، ئەو كەسانە پابەندنابن بە بڕیارەكانی سوپاوە و هەر كاتێك بگوازرێنەوە بۆ شوێنێك كە خۆیان نەیانەوێت دەگەڕێنەوە بۆ نێو پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندەی چەند ئۆپەراسیۆنێك قسەمان كردووە، دەڵێن كورد نایەوێت بەشداری سوپا بكەن.

هەركی ئەوەشی بۆخەڵك ئاشكرا كردوە، لە نێو ئەفسەرانی سوپای عیراقدا، سەدان ئەفسەری پلە جیاواز هەن، كە لە وەزارەتی پێشمەرگەش موچە وەردەگرن”دەبێت حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.