حكومه‌ت ناتوانێت بودجه‌ی ئه‌مساڵ ئاماده‌ بكات

14/07/2019 - 16:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


تایبه‌ت به‌ بودجه‌ی 2019ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات وه‌زیری نوێی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ناتوانرێت له‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتاییدا بودجه‌ی ئه‌مساڵ ئاماده‌بكرێت.

ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "ناتوانین بودجه‌ی ساڵی 2019 ئاماده‌بكه‌ین، چونكه‌ چه‌ند مانگێكی كه‌م له‌مساڵدا ماوه‌و ده‌بێت له‌ئێستاوه‌ ئاماده‌كاریی بكه‌ین بۆ بودجه‌ی 2020ی هه‌رێمی كوردستان".

وه‌زیری نوێی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ سایتی سلێمانی وتیشی‌، "له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونمان، ده‌بێت بزانین توانای دارایی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده‌و داهاته‌كانی (ناوخۆ، نه‌وت و پاره‌ی به‌غدا) چه‌نده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بودجه‌ی 2020 ئاماده‌بكرێت".