پۆستی پاریزگاری سلێمانی دەبێتەوە چەقی ململانێی گۆڕان و یەكێتی

15/07/2019 - 09:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پۆستی پارێزگاری سلێمانی جارێكی تر دەبێتەوە چەقی ململانێكانی نێوان گۆڕان و یەكێتی و لە ئێستادا یەكێتی دەیەوێت پۆستەكە لە گۆڕان وەربگرێتەوە.

 

دوای رێككەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی و تێكچوونی پەیوەندیەكانی گۆڕان لەگەڵ یەكێتی ئێستا یەكێتی باسی وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەكات لە بزوتنەوەی گۆڕان.

 

لەو بارەیەوە ئەندامێكی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: لە دوو هەڵبژاردنی رابردوو براوەی یەكەمی سلێمانی بوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكەنەوە.