میدیای یەكێتی: بەهۆی هەڵەی تاقیكردنەوەكانەوە حەوتجار خۆپیشاندان كراوە

15/07/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

میدیای فەرمی یەكێتی كە بەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستانە ڕایدەگەیەنێت: هەڵەی تاقیكردنەوەكان بەبێ لێپرسینەوە تێپەڕبوون و حەوتجاریش خۆپیشاندان ئەنجام دراوە.


میدیای فەرمی یەكێتی هەواڵێكی لەسەر خۆپیشاندانەكانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: ئەو لێژنەی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئامادەكردووە، هەمان ئەو لیژنەیە پرسیارەكانی خولی دووەم دیاریدەكات‌ و تاوەكو تاقیكردنەوەی خولی دووەمیش كۆتایی نەیەتێت، هیچ كەسێك لە لیژنەكە سزانادرێن.


ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی "هەڵە"ی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی، تائێستا زیاتر لە حەوت خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی ‌و هەڵەبجە ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە سزانەدراوە.

 

ئەلبوومی وێنەکان