سەرۆكی هەرێم: حكومەت ناتوانێت دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنێت

15/07/2019 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كەرتی گشتی ناتوانێت هەموو دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنێت و هەرێم بەرەو ئاییندەیەكی باشتر هەنگاو دەنێت.


ئەمڕۆ دووشەممە پێشانگەی كاری روانگە فورەسی لە هەولێركرایەوەو تیایدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كوردستان ڕایگەیاند: ئەزموونی وڵاتانی سەركەوتوو سەلماندوویەتی، كە دۆزینەوەی كار تەنیا ئەركی حكومەت نییە و كەرتی گشتی ناتوانێت هەموو دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بخاتە كارەوە.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: دڵنیام دۆخی ئابووری هەرێم باشتر دەبێتەوەو دەرفەتی كاریش بۆ گەنجانی كوردستان زیاتر دەبێت، بۆ ئەمەش پێویستیمان بەخۆ رێكخستنەوەو ئامادەكاری هەیە بۆ قۆناخی داهاتوو.