هەولێر... یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان گردبونەوە

15/07/2019 - 12:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان لە هەولێر گردبونەوەو داوای دامەزراندان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەشێك لە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەهۆی دانەمەزراندنیانەوە گردبونەوەو داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەن بەزووترین كات بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر چەندینجار یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان لەشاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان گردبونەوەو خۆپیشاندانیان بۆ دامەزراندن ئەنجام داوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بڕیاری دامەزراندنیان دەرنەكراوە.